ڕۆژی شەممە، ٢٦ی ڕەشەمە، ئەندامانی تیكۆشەری حیزبی دێموکرات بە مەبەستی یادکردنەوە و بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی کۆساڵان، ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان لەم شاخە و لە بەرانبەر کێوی شاهۆ هەڵ کرد
ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی و پاش ڕاگەیاندنی قۆناغی نوێی خەبات لەلایەن حیزبی دێموکراتەوە ناسراو بە ڕاسان، تیمێکی ١١ کەسی بە دەستی هێزەکانی ڕێژیم و بە تۆپباران و خومپارەبارانکردنی شاخی کۆساڵان شەهید بوون و چوونە ڕیزی کاروانی شەهیدانی گەلەوە.
ئەو تیمە بریتین بوو لە: شەهید کاوە جەوانمەرد، شەهید سەرکەوت سەمەدی، شەهید مام ئەکبەر مینبەری، شەهید مێهدی شێخی، شەهید بارزان حوسێنی، شەهید شاخەوان مینبەری، شەهید ساحب حوسێنی، شەهید شۆڕش مینبەری، شەهید ئەفشار سوورەبوومە و شەهید ڕوحوڵڵا حەیدەری و شەهید هیوا قوربانی.
ئەندامانی حیزب لەم چالاکییەدا یادی شەهیدانی شاخی کۆساڵان و شاخی شاهۆیان بەرز ڕاگرت و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ نوێ کردنەوە.