ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌مه ژماره‌یه‌ک له كرێكارانی كۆمپانیای نه‌وتی گه‌چساران، خانەنشینكراوانی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی له شووش، ئه‌راک و ئه‌هواز، خانەنشینكراوانی پیشه‌ی ئاسن له شاره‌كانی تاران، ئه‌هواز، ئیسفه‌هان، كرێكاران له شاری چابه‌هار، مشكین شار و كرێكارانی ڕێگای ئاسنی كه‌ره‌ج، به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی مووچه و حه‌قده‌ست و گوێنه‌دان به ویست و داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان نیشان دا و له هەندێک له به‌شه پیشه‌ییه‌كانی كرێكاران مانگرتنیان ئه‌نجام دا.
هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی به‌ش و كۆمپانیاكان كرێكاران داوای پاداشت بۆ كۆتایی ساڵ و پێدانی بیمه به كرێكاره‌كان كرد.
به‌شێكی زۆر له‌و ناڕه‌زایه‌تییانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئینتزامییەوە سه‌ركوت كراون و به‌بێ دانی وڵامێكی ڕوون به ویست و داواكارییه‌كانیان بڵاو به كرێكاران كراوه.
له شار و ناوچه‌كانی ئێران و كوردستان به هۆی خراپیی دۆخی ژیان، خه‌ڵک به‌تایبه‌تی كرێكارانی به‌شه جیاجیاكان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ده‌بەن و تا ئێستا له‌لایه‌ن لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانەوە نه ته‌نیا وڵامی ویست و داخوازییه‌كانیان نادرێته‌وه به‌ڵكوو به هه‌موو شێوه‌یه‌ک سه‌ركوت ده‌كرێن و ته‌نانه‌ت هەندێک جار به تۆمه‌تگه‌لی وەک تێکدانی ئارامی و ئه‌منییه‌تی گشتی دۆسییه‌ی یاساییان بۆ دروست ده‌كرێ.