کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە کێبڕکییە نێونەتەوەییەکانی جۆدۆ لە ئاڵمان پلەی یەکەمی بەدەست هێنا

16:18 - 29 رەشەمه 2723

یاسر حەیدەری، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ١٩ـهەمین کێبڕکێیەکانی نێونەتەوەیی جۆدۆ لە کێشی ٦٦ کیلۆ پلەی پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.

یاسر حەیدەری تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی بانە، ماوەی  ٢٢ ساڵە لە بواری وەرزشی جۆدۆدا کار دەکات.

ناوبراو خاوەن بڕوانامەی لیسانسی تەربیەت بەدەنی و  ڕاهێنەری لەشساغی و داوەری فوتباڵە و ماوەی ٤ مانگە لە وڵاتی ئاڵمانە.

یاسر حەیدەری لە هەموو قۆناغەکانی مێرمنداڵی، لاوان و گەورەساڵان پلەی قارەمانییەتی هەیە و دوو ساڵ لە خۆلی نایاب (لیگ برتر) و ساڵێکیش لە خۆلی دەستەی یەکدا لە ئێران بەشدار بووە.