ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەشەمە، سەیزادە ڕەیحان حوسێنی خەڵکی ناوچەی سەردەشت و دایکی شەهیدێکی کوردستان بە هۆی نەخۆشی و بە ساڵاچووییەوە لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا لە وڵاتی نۆرویژ کۆچی دوایی کرد.
کوڕێکی خاتوو سەیزادە رەیحان بە ناوی پیرۆت محەممەدپوور لە ساڵی ١٣٥٨ لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەسەرکوتکەرەکانی ڕێژێم لە شەڕی سالارە شەهید بووە، و کورێکی دیکەی بە ناوی سەردار محەممەدپوور "مەرەسەنە" یەکێک لە ئەندامانی چالاکی حیزبەکەمانە لە وڵاتی نۆروێژە.
سەیزادە ڕەیحان هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی بەو هیوایەوە دەژیا کە ئاواتی شەهیدان بێتە دی و ڕزگاریی کوردستان بە چاوی خۆ ببینێ و بتوانێ بە ئازادی بگەڕێتەوە بۆ زێدی باب و باپیرانی خۆی، کە بەداخەوە مەرگ مەودای نەدا بە ئاواتەکانی بگات.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری سەیزادە ڕەیحان حوسێنی دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.