کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێمۆکرات لە شاری پاوە

12:27 - 4 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی خاکەلێوە، کاک جەمشید ئەمینپوور، کوڕی ڕەمەزان و خەڵکی گوندی نروێ لە شاری پاوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک جەمشید ئەمینپوور پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بووە.

بنەماڵەی کاک جەمشید بنەماڵەیەکی حیزبی و کوردپەروەرن و چەندین کەسیان لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا خزمەتیان بە نەتەوە و نیشتمانەکەیان کردووە و هەنووکە برایەکی بە ناوی شەهریار ئەمینپوور پێشمەرگەی حیزب و برایەکی بە ناوی جەمیل ئەمینپوور ئەندامی حیزبە لە دەرەوەی وڵات.

بنەماڵەی کاک ڕەمەزان هەتاکوو ساڵی ١٣٦٨ لە بنکەکانی حیزبدا بوون و پاش کیمیابارانی هەڵەبجە گەڕاونەتەوە ئێران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم  و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.