کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە سنە

12:31 - 4 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی هەینی، ٣ی خاکەلێوە، دایە کوبرا مینبەری، کچی کاک ئیبراهیم مینبەری و دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.

کوڕێکی دایە کوبرا بە ناوی فەیسەڵ مینبەری پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و لە تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی ئێران شەهید بووە.

شەهید فەیسەڵ لەدایکبووی ساڵی ١٣٤٨ی هەتاوی لە گوندی نییەر بووە کە لە ڕۆژی ٣١ی گەلاوێژی ١٣٧١ و لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا لە گوڵچێری مەریوان و لە دەرگیرییەکدا لەگەڵ هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم شەهید بووە و چووەتە ڕیزی کاروانی نەمرانی گەلەوە.

دایە کوبرا هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەی مایەوە و شانازیی بە کوڕەکەیەوە دەکرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم  و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.