کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی هێزەکانی ڕێژیم بە مەبەستی دەسبەسەرکردنی هونەرمەندێکی کورد

13:25 - 5 خاکەلێوه 2724

ئارمان ساعدپەنا، هونەرمەندی کوردی خەڵكی سنە لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی گوندی "ئەوێهەنگ" لە ڕۆژی هەینی ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، بە ڕەخنەگرتن لە ناوەندە پێوەندیدارەکان کە ئیزنی گۆرانیوتن بە ناوبراو نادەن، بە خوێندنی سروودێکی حەماسی ڕایگەیاند کە "ئیزن نادەن گۆرانی بڵێم، ڕێوڕەسمی نەورۆزی هەر ئیزنی ناوێ."

دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە دەیان کەس لە هێزەکانی ڕێژیم بە مەبەستی دەسبەسەرکردنی ناوبراو هێرشیان کردە سەر ماڵەکەی بەڵام نەیانتوانی دەسبەسەری بکەن.

هێزەکانی ڕێژیم پاش پشکنینی ماڵی ئەم هونەرمەندە هەندێک کەرەستەی کەسیی ناوبراو وەک هاردی کۆمپیۆترەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.