کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ڕۆژانی ٩ و ١٠ی خاکەلێوەدا هیچ ڕێوڕەسمێکی نەورۆزی بەڕێوە ناچێت

12:28 - 6 خاکەلێوه 2724

ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنیی نێوخوی کوردستان  و دەرەوەی وڵات، بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک، باسیان لە ڕاگرتنی ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکان لە ڕۆژانی ٩ و ١٠ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا کرد.

دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە: بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی واتە ٩ و ١٠ی خاکەلێوەدا، هیچ چەشنە ڕێوڕەسمێکی نەورۆزی لە هیچ گوند و شارێک بەڕێوە ناچێ.

تکایە ئەو ناوچانەی لەو ڕۆژانەدا ڕێوڕەسمییان ڕاگەیاندووە، بە زووترین کات، کاتەکەی بۆ ڕۆژانی شەممە و ڕۆژانی داهاتوو ڕاگوێزن.

ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، ٧٧ ساڵ بەسەر لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانیدا تێدەپەرێت، ئەم ڕۆژە وەکوو ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ناودێر کراوە و خەڵکی کوردستان هەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا بە سەردانی بنەماڵەی شەهیدان و سەردانی گۆڕێ شەهیدان، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ نوێ دەکەنەوە.