کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری مەولەوی عەبدولحەمید دەستخۆشیی لە خەڵکی سەقز کرد

14:30 - 6 خاکەلێوه 2724

پاش هاتنی لافاو لە بەشی باشووری پارێزگای بەلووچستان، یارمەتییە خەڵکییەکان لەلایەن کوردستانەوە لەژێر ناوی کەمپەینی جۆراوجۆر لە شارە جیاجیاکانی کوردستان ڕەوانەی ئەم پارێزگایە کران و بە دەستی خەڵکی لافاولێدراوی ئەم پارێزگایە گەیشتن.

لە دوایین ڕۆژەکانی ساڵی ١٤٠٢دا، مەولەوی عەبدوڵڵا گۆمشادزێهی، نوێنەری مەولەوی عەبدولحەمید و بەرپرسی دامەزراوەی موحسنین کە لەژێر چاوەدێریی مزگەوتی مەکیی زاهێداندا چالاکی دەکات لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەستخۆشیی لە خەڵکی کوردستان بەگشتی و خەڵکی سەقز بەتایبەتی کرد کە لەو ماوەیەدا بە هانای خەڵکی لێقەوماوی ئەم پارێزگایەوە چوون.

لە کاتی بەڕێوەچوونی شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمدا، ڕێژیم بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ باسی لە بەشداریی خەڵکی زاهێدان لەم شانۆیە کرد، کە چالاکانی مەدەنی و سیاسیی ئەم پارێزگایە بە ئاماژەکردن بە دۆخی نالەباری خۆیان بە هۆی هاتنی لافاو، ئیدعاکانی ڕێژیمیان ڕەت کردەوە.

دوابەدوای هاتنە لافاو لە پارێزگای بەلووچستان و بەهاناوەنەچوونی بەرپرسانی ڕێژیم، خەڵک لە شارەکانی دیکە و بەتایبەت لە کوردستانەوە یارمەتییەکانی خۆیان بە خەڵكی لێقەوماوی ئەم پارێزگایە گەیاند.