کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی پێشانگایەکی هونەری لە بۆکان

14:37 - 6 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی شەممە ٤ی خاکەلێوە، پیشانگایەکی هونەری گرافیک لەژێر ناوی "کانی گرافیک" لە  مۆزەخانەی مەفاخیری شاری بۆکان بەڕێوە چوو.

کانی حەسەنزادە، کچە هونەرمەندی خەڵکی بۆکان، بەڕێوەبەری ئەم پیشانگایە بووە و کارەکانی پیشانگاکەی لە کاری هایپرڕئاڵ بە شێوازی قەڵەمی ڕەش (سیاقلم) پێکهاتوون.

ناوبراو هەر لە منداڵییەوە هۆگری هونەر بووە و درێژەی بە کاری هونەریی خۆی داوە  و پیشانگاکەشی لەگەڵ پێشوازیی بەرچاوی خەڵک بەرەوڕوو بووەتەوە.

کانی حەسەنزادە، ماوەی ١٣ ساڵە لە چوارچێوەی هەنەرەکەیدا کاری مامۆستایەتی دەکات.

نابراو لەمبارەوە ڕایگەیاندووە کە بەتەمایە لە شارەکانی دیکەی کوردستانیش کارەکانی خۆی بخاتە بەر چاوی هۆگرانی هونەرەکەیەوە .