کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەستی قەبووڵ کرد

11:52 - 13 رەشەمه 2723

ئاژانسە هەواڵییە نێودەوڵەتییەکان لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاوە بڵاویان کردەوە کە ئیسرائیل چوارچێوەی ڕێککەوتنی پێشنیارکراوی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکانی قەبووڵ کردووە و ئێستا نۆرەی حەماسە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتێرز، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٢ ڕەشەمە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، ئیسرائیل چوارچێوەی پێشنیارکراوی شەش حەفتەیی ئاگربەست لە غەززەی بەگشتی قەبووڵ کردووە.

بەپێی ئەو ڕەشنووسی ڕێککەوتنەی کە وڵاتانی نێونجیگەر پێشنیاریان بەو دوو لایەنە کردووە، لە قۆناغی یەکەمدا ئاگربەستێک بۆ ماوەی شەش حەفتە دادەندرێت و لەو ماوەیەدا ژمارەیەک لە بارمتەکان لەوانە ژنان و بەساڵاچووان و بریندارەکان و هەروەها ژمارەیەک لە زیندانییەکانی فەلەستینی ئازاد دەکرێن.

لەو پێوەندییەدا، ئەندامانی شۆرای ئەمنییەتی نەتەوە یەکگرتوویەکان به ئاماژه به ڕووداوی ڕۆژی پێنجشەممە که بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر له سەد کەس له غەززە، له ڕاگەیەندراوێکدا جەختیان له دەستڕاگەیشتنی هاوڵاتییانی سێڤیل به هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان کردەوە.

حەماس لەلایەن ئەمریکا و یەکیەتیی ئورووپاوە وەکوو گرووپێکی تێرۆریستی دادەنرێت و بە هێرش بۆ سەر ئیسرائیل دەسپێکی شەڕ لە گەڵ وڵاتەی ڕایگەیاند.