کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیەندراوی بەرەی یەکگرتووی کورد بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە

11:00 - 7 خاکەلێوه 2724

بەرەی یەکگرتووی کورد بەبۆنەی ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:

یەکێک لە ڕۆژە ڕەشەکانی مێژووی سیاسیی هاوچەرخی کوردستان ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٢٦ی هەتاوییە؛ پێشەوا قازی، حەمە حوسێنی سەیفی قازی و سەدری قازی لەو ڕۆژەدا بە دەستی جەلادەکانی دەسەڵاتی ڕەشی پەهلەوی لە سێدارە دران.

١٠ی ئەم مانگە ساڵڕۆژی شەهیدانی چوارچرایە کە یەکەمین سەروککۆماری مێژووی گەلی کورد دەبێتە قوربانیی گەل بۆ ڕزگاریی نیشتمان.

١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، ساڵیادی هەموو ئەو ئازیزانەیە کە لەپێناو کەرامەت، ماف، دادپەروەری، ژینگە، زمان و یەکسانی و ئازادی بۆ دەستەبەرکردنی سەروەریی سیاسی لە سەنگەرە جۆراوجۆرەکانی پاراستنی خاک و نیشتمان گیانیان بەخت کردووە.

یادیان بەرزو بەڕێز و ڕێگایان پڕ ڕێبوار بێت.

 

بەرەی یەکگرتووی کورد

٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤