کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکرات لە سەردەشت

11:11 - 7 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوە، حاجی ئەحمەد یووسفی (دێگەیی)، ئەندامی دێرینی حیزبی دێموکرات و کەسایەتیی بەناوبانگی ناوچەکانی سەردەشت و پیرانشار بە هۆی نەخۆشی و بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو بەتایبەت لە ساڵی ١٣٤٥ تا ساڵی ١٣٤٧ وەک ئەندامێکی بەهێزی تەشکیلات کاریگەریی زۆری لەسەر خەڵکی گوندی دێگە و دەوروبەری هەبوو.

حاجی ئەحمەد کەسێکی جێگای متمانەی شەهید مەلا ئاوارە و هاوڕێیانی دیکەی حیزبی بوو و لە کۆبوونەوە تەشکیلاتییەکانی ئەو کاتەدا ڕۆڵی سەرەکیی هەبوو.

شەهید مەلا ئاوارە زۆربەی کاتەکان لە ماڵی حاجی ئەحمەد پشووی دەدا و دەمایەوە، حاجی ئەحمەد سەرەڕای کاری حیزبی و تەشکیلاتی کەسێکی خۆشناو و جێی باوەڕ و متمانەی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری دێگە و ناوچە بوو و وەک ڕیش سپی لە زۆربەی کارە خێرەکانی ناوچەکەدا بەشداریی دەکرد.

حاجی ئەحمەد هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.