کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل دەستی بەسەر بارێکی قاچاخی چەکوچۆڵی ئێراندا گرت

12:38 - 7 خاکەلێوه 2724

ئاژانسی ئەمنییەتی "شین بێت" ڕۆژی دووشەممە ٦ی خاکەلێوە ڕایگەیاند کە دەستی بە سەر بارێکی گەورەی چەکی پێشکەوتووی ڕێژیمی ئێراندا گرتووە کە هێزە فەلەستینیەکان لە کەناری ڕۆژاوا بە مەبەستی هێرش بۆ سەر ئیسرائیل کەڵکیان لێ وەردەگرن.

بەپێی ڕاپۆرتی "شین بێت"، ئەم ڕێوشوێنانە لەلایەن "یەکەی ٤٠٠٠" و بەشی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی هەواڵگریی سپای پاسداران بە سەرۆکایەتی جەواد غەفاری و یەکەی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی سپای قودسی لە سووریە کە بە "یەکەی ١٨٨٤٠" ناسراوە، ئاراستە دەکران.

شین بێت ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەرتەشی ئیسرائیل دەستی بەسەر بڕێکی زۆر چەکی پێشکەوتووی وەکوو دوو بۆمبی گەورە، پێنج مینی دژەتانکی لەگەڵ فیووز، چوار نارنجۆک هەڵگر، تەقەمەنیی پلاستیکی و ١٣ مووشەکی دژە زرێپۆش، ١٥ مووشەکهەڵگر، ١٦ ئارپیجی،  ٧ مووشەک و ١٥ نارنجۆکی دەستی و ٣٣ چەکی ئێم فۆڕ  و ٥٠ دەمانچەدا گرتووە.

شین بێت ئاماژەی بەوەش کردووە کە بە هاوکاریی ئەرتەشی ئیسرائیل هەوڵی دەستنیشانکردن و دەسبەسەرکردنی چەکی ئێرانی دەدەن تاکوو بناسێنرێنەوە و دەستیان بەسەردا بگرن.

بە وتەی شین بێت چەکی ئێرانی بە قاچاخ دەگوازرێتەوە بۆ کەناری ڕۆژاوا و شانە تێرۆریستییەکان کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە کاریان پێ دەکرێ.