کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کاک عەلی خانی قاسملوو، کەسایەتیی دیاری شاری ورمێ و برای شەهید دوکتور قاسملوو

22:54 - 10 خاکەلێوه 2724

ئەمڕۆ هەینی، ۱۰ی خاکەلێوە، دوکتور عەلی خانی قاسملوو، کوڕی محەممەد ئاغای قاسملوو و برای ڕێبەری شەهید دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو لە شاری ورمێ بە هۆی نەخۆشییەوە، کۆچی دوایی کرد.

دوکتور عەلی یەکێک لە بەئەزموونترین دوکتورەکانی تیشک و ڕادیولۆژی لە شاری ورمێ بوو کە لەم بوارەدا زیاتر لە ٧٠ ساڵ ئەزموونی هەبوو. ناوەندی تیشکی دوکتورعەلی قاسملوو ناونیشانێکی ئاشنا و دیار بۆ هەموو کورد و بەتایبەت خەڵکی دەستکورتی ناوچە و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان بوو.

ناوبراو دوای شۆڕشی گەلانی ئێران بەردەوام لەلایەن دەزگا ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی کۆماریی ئیسلامییەوە بانگ دەکرا و هەڕەشە و بێڕێزیی پێ دەکرا.

گەورەترین ئاواتی ژیانی دوکتور عەلی ڕزگاریی نەتەوەی کورد و بە ئاکامگەیشتنی خەباتی نەتەوایەتی بوو.

تەرمی کاک عەلی بڕیارە سبەینێ شەممە، ١١ی خاکەلێوە لە گوندی قاسملوو بە خاک بسپێردرێت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی عەلی خانی قاسملوو، برای شەهید دوکتور قاسملوو، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گەورەی قاسملوو و گشت خەڵکی ناوچەکە دەکات.