ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خاکەلێوە، خاتوو یاسێ (یاسەمین) قادری کچی دەروێش حەمە فەتاح و هاوژینی شەهید ڕۆستەم وەلەدبەیگی، لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشی و بە ساڵاچوویی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شەهید ڕۆستەم وەلەدبەیگی هاوژینی خاتوو یاسێ ساڵی ١٣٠٣ی هەتاوی لە گوندی نۆریاو لە دایک بووە، ناوبراو دوای شۆڕشی گەلانی ئێران بۆ بەرگری لە ماف و داوا ڕەواکانی گەلی کورد پەیوەست بە ڕێزەکانی حیزبی دێموکراتەوە بووە.
شەهید ڕۆستەم ڕێکەوتی ١٣ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی، لە گوندی شۆشمێ لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای بەرگرییەکی قارەمانانە شەهید دەبێت و تێکەل بە کاروانی نەمرانی گەل دەبێت.
هەروەها برایەکی خاتوو یاسێ بەناوی محەممەدئەمین نادری لە ڕێگەی ئازادی و سەربەستی کوردستان شەهید بووە.
خاتوو یاسێ هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی لەسەر ڕێبازی برا و هاوسەرەکەی مایەوە و جامانەی برا شەهیدەکەی تا کۆتایی تەمەنی لە ملی دەر نەهێنا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.