کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی دێرینی حیزب لە مەهاباد

10:53 - 12 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی شەممە، ١١ی خاکەلێوە، ئەندامێکی حیزبی دێموکرات بە ناوی کاک عوسمان شکاری لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک عوسمان ئەندامی دێرینی حیزبی دێموکرات بووە  و  لە ساڵەکانی دەیەی ٦٠ی هەتاویدا بۆ ماوەی چەند ساڵ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و لە بەندیخانەکانی ڕێژیمدا بووە.

باوکی کاک عوسمان بە ناوی خدر حایز، پێشمەرگەی سەردەمی کۆماری کوردستان بووە.

برایەکی کاک عوسمان بە ناوی خالید شکاری، پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و چووەتە ڕیزی کاروانی نەمرانی گەلەوە.

شەهید خالید شکاری لە ساڵی ١٣٣٢دا لە دوورگەی داشخانە لە دایک بووە و لە ١٥ی خەرمانانی ساڵی ١٣٥٩ی هەتاویدا، لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە دژیگەلییەکانی ڕێژیم لە شوێنێک بە ناوی داشکستان شەهید بووە.

کاک عوسمان ئەندامێکی دڵسۆز و ماندوونەناسی حیزبی دێموکرات بووە و ئەرکە پێ ئەسپێردراوەکانی لەوپەڕی هەست بە بەرپرسایەتیدا جێبەجێ کردووە.

ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.

تەرمی ناوبراو هەمان ڕۆژ لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا و بە ئاڵای کوردستانەوە ڕەوانەی گۆڕستان کرا و بە خاک ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات  و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.