ڕۆژی شەممە، ١٢ی ڕەشەمە، کاک عەبدوڵڵا ئێراننژاد، ناسراو بە عەبدوڵڵای کوێخا برایمی بێوران ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک عەبدوڵڵا مرۆڤێکی دڵپاک، کۆمەڵایەتی و نیشتمانپەروەر بوو.
ناوبراو پاش ڕووخانی ڕێژیمی دژەکوردی پاشایەتی، دەچێتە ڕیزی کاروانی ئازادیخوازانەوە و لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا چەکی پێشمەرگایەتی دەکاتە شانی و ماوەیەکیش وەکوو کادری حیزب درێژە بە تێکۆشانی خۆی دەدات.
کاک عەبدوڵڵا پاش چەند ساڵ پێشمەرگایەتی، لەسەر ئیزنی حیزب دەگەڕێتەوە نێوخۆی وڵات و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی دێموکرات دەمێنێتەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.