کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵكی دێولان بەرانبەر بە زۆربوونی ڕووداوەکانی هاتوچۆ ناڕەزایەتییان دەربڕی

12:25 - 12 خاکەلێوه 2724

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی خاکەلێوە، دانیشتووانی چەند گوندی دەوروبەری دێولان بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە هاتوچۆی ماشینە قورسەکان و زۆربوونەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ کۆبوونەوەی ناڕيزایەتییان بەڕێوە برد.

دانیشتووانی گوندەکانی سیس و سرینجیانە سەر بە شاری دێولان، بە مەبەستی ناڕەزایەتیدەربڕین ڕێگای سەرەکیی بڵوان ئاوایان لە دێولان داخست.

خەڵكی ناڕازی داوای پێڕاگەیشتن بە دۆخی ئەم ڕێگایە و هاتوچۆی ماشینە قورسەکان و ڕوودانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لەم ڕێگایەدا کردووە.

ئەم ڕێگایە یەکێک لە ڕێگا مەترسیدارەکانە کە ساڵانە کۆمەڵێک ڕووداوی هاتوچۆ تێێدا ڕووو دەدەن و بەپێی زانیارییەکان هەر لەم نەورۆزەدا زیاتر لە ١٠ کەس لەم ڕێگایەدا بوونەتە قوربانی.

ئەم ڕێگایە، ڕێگای پێوەندیی نێوان شارەکانی دێولان و بڵوان ئاوا لە ناوچەی مووژەژە، کە بە هۆی پێڕانەگەیشتن بەم ڕێگایە لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانی ڕێژیمەوە، دۆخێکی خراپی هەیە و ساڵانە گیانی ژمارەیەک لە هاووڵاتییان لەم ڕێگایەدا دەگیرێ.