کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

17:50 - 13 رەشەمه 2723

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، کاک ئەحمەد ڕەحمانی ناسراو بە کاک شەنگە، خەڵکی ئاوایی خاتوونباغی سەر بە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو لە سەرەتاکانی شۆڕشی گەلانی ئێران ئەندامی حیزبی دێموکرات بوو.

ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشناو و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکە بوو و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات و هاوڕێ شەهیدەکانی مایەوە.

ڕۆژی یەکەمی پرسەی ناوبراو هاوکات بوو لەگەڵ بەڕێوەچوونی شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم، هەر بۆیە هێزەکانی ڕێژیم هەوڵیان داوە کە سندووقی دەنگدان ببەنە مزگەوتەکە تاکوو لەم دەرفەتە بۆ کۆ کردنەوەی دەنگ کەڵک وەربگرن کە بنەماڵەی کاک ئەحمەد ڕێگرییان لێ کردوون.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک ئەحمەد سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.