کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستان شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمیان بایکۆت کرد

19:26 - 11 رەشەمه 2723

سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی ڕێژیم بۆ راکێشانی خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان، خەڵكی کوردستان بە نەچوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان، جارێکی دیکە وڵامی "نا"یان بە کۆماری ئیسلامی دایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمیان بایکۆت کردووە و نەچوونەتە سەر سندووقەکانی دەنگدان.

بەپێی زانیارییەکان، لە شارەکانی سەڵماس، سەلاسی باوەجانی، شنۆ، سەقز، سنە، ورمێ، کرماشان، مەریوان، مەهاباد، نەغەدە، بانە، بۆکان، پیرانشار خەڵک نەچوونەتە سەر سندووقەکانی دەنگدان.

بنکەکانی دەنگدان لە بۆکان چۆڵن و خەڵک لە درێژەی سیاسەتی بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردنەکاندا نەچوونەتە سەر سندووقەکانی دەنگدان.

بەپێی وێنە و ڤیدیۆ نێردراون بۆ ناوەندی هەواڵی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات، بنکەکانی دەنگدان لە شاری مەریوان چۆڵن و خەڵک بەشدارییان لە شانۆی بەناو هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمدا نەکردووە.

لە شارەکانی نەغەدە و مەهاباد، بنکەکانی دەنگدان چۆڵن و خەڵک نەچوونەتە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بەشداری خەڵک لە گوندەکانی سەر بە شاری مەهاباد یەکجار کەم بووە.

لە شاری سەقز خەڵک هاوکات لەگەڵ بایکۆتی بەناو هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم، دووکان و بازاڕەکانیشیان داخستووە و شارەکە چۆڵە.

لە شاری سنە ڕێژیم بە لاوازکردنی هێڵی ئینتێرنێت لە هەوڵدایە تاکوو پێش بە بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەت بە بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بگرێت

لە کرماشانیش، بنکەکانی دەنگدان چۆڵن و خەڵک نەچوونەتە سەر سندووقەکانی دەنگدان. 

لە شاری ورمێ خەڵک بە نەچوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان، پشتیوانیان لە سیاسەتی بایکۆتی هەڵبژاردنەکان کرد.

لە شاری شنۆ، شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم لەلایەن خەڵكەوە بایکۆت کراون و بەپێی زانیارییەکان کەمتر لە یەک لەسەد بەشدارییان لەم شانۆیەدا کردووە کە مۆرەکانی سەر بە خودی ڕێژیمن

لە سەلاسی باوەجانی، خەڵک نەچوونەتە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بنکەکانی دەنگدان چۆڵن.

لە شاری سەڵماسیش خەڵک سیاسەتی بایکۆتیان لەبەر گرت و بە بایکۆتی هەڵبژااردنەکان نایەکی دیکەیان بە ڕێژیمی ئێران وت.

ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە