کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی مەریوان بە هانای لافاولێدراوانی بەلووچستانەوە دەچن

13:07 - 15 رەشەمه 2723

ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵكی مەریوان بە ڕێکخستنی کەمپەینێکی خەڵكی بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ خەڵکی لافاولێدراوی بەلووچستان، بە هانای خەڵکی ئەم ناوچەیەوە چوون.

بەڕێوەبەرانی ئەم کەمپەینە داوایان لە خەڵک کردووە کە بە تەنیایی لەم بوارەدا چالاکی نەکەن و بە کۆکردنەوەی یارمەتییەکان و یارمەتیدانی ئەم کەمپەینە، بە شێوەیەکی گونجار یارمەتییەکانی خۆیان بە خەڵکی لێقەوماوی بەلووچستان بگەیێنن.

بە وتەی بەڕێوەبەرانی ئەم کەمپەینە ئێستا پێویستییەکان زیاتر، خواردەمەنییە کۆنسێرڤییەکان، کەرەستەی پزیشکی و بێهداشتی و پارەی نەختە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لافاوێکی بەهیز شاری دەشتیاری سەر بە پارێزگای سیستانی گرتەوە و بە سەدان گوندی ئەم شارە بەم لافاوە گەمارۆ دران.

ئەم لافاوە خەسارێکی زۆری گیانی و ماڵیی بە دواوە بووە بەڵام تاکوو ئێستا هیچ ناوەندێکی ڕێژیم، بۆ یارمەتیگەیاندن بەم خەڵکە هەوڵێکیان نەداوە.