ژمارەی ٨٦٦ی کوردستان، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو بۆوە.
لەم ژمارەیەی "کوردستان"دا ڕاپۆرتی کاروتێکۆشانی ئۆڕگانەکانی حیزب لە نیوەی یەکەمی مانگی ڕەشەمە بڵاو بۆتەوە. هەروەها دەقی وتارەکانی بەڕێزان کاک مستەفا هیجری لە کۆنفڕانسی پاڕلمانی دانمارک و کاک خالید عەزیزی لە کۆبوونەوەی شوڕای ئینترناسیۆنال سۆسیالیست داندراوە. سەردێڕی چەند وتار و بابەتێکی دیکەی ئەم ژمارەیەش ئەمانەن:
- ئینتێرناسیۆناڵ سۆسیالیست، دەرەفەت و پرسیارەکان لەسەر ڕۆژەڤی کورد لەو ڕێکخراوەیەدا/ خالید عەزیزی
- مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەن زادە: وتاری ١١ی ڕەشەممەی دوکتور قاسملوو مانیفێستێکی داوەتە دەست نەوەکانی ئێستا و داهاتوو/ دیمانە: شەهرام سوبحانی
- بڵێی خامنەیی دەنگی شۆڕشی خەڵکی ئێرانی بیستبێت؟!/ عەلی بداغی
- ڕێژیمی پاشایەتی و کۆماری ئیسلامی، یەک ڕەگەز و یەک ڕێباز/ عومەر باڵەکی
- لە ١١ی ڕەشەمەی ١٣٥٧ەوە بۆ ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٢/ سمایل شەرەفی
- ئەرکی قوورستر/ ئاسۆ مینبەری
- گرینگترین کۆد/ شەماڵ تەرغیبی
- نەورۆزی کوردەواری لە ئەدەبیاتی باوەڕیی یارساندا/ سارۆ خوسرەوی
- ئایا واشینگتۆن لە جێهێشتنی عێراقدا جیددییە؟/ و لە ئینگلیزییەوە: کەماڵ حەسەنپوور
- هەگبەی شاخ و شۆڕش (شەهید خورشید عەلیزادە)/ برایم چووکەڵی
- ئاوا دەبێت ئەندازیاریی هەڵبژاردن!/ دارسمە
بۆ خوێندنەوە و داگرتنی فایلی ڕۆژنامە کلیک لەسەر ئەو لینکە بکە