کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی لاوێکی نیشتمانپەروەر لە مەهاباد

14:49 - 16 رەشەمه 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٠ی ڕەشەمە، لاوێکی کورد بە ناوی شەهاب محەممەدی، بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە لە ڕێگای نێوان مەهاباد بۆ بۆکان مالاوایی لە ژیان کرد.

شەهاب محەممەدی لەدایکبووی پووشپەڕی ساڵی ١٣٧٩ی هەتاوی، کوڕی یووسف و ماپەرە، خەڵکی ئاوایی کۆسەکەرێز و دانیشتووی شاری مەهاباد بوو.

شەهاب لاوێکی چالاک، دڵسۆز، نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو.

ناوبراو لە درێژەی شۆڕشی ژینادا، زۆر چالاکانە خزمەتی بە نیشتمانەکەی کرد و بەتایبەتیش لە خۆپیشاندانەکانی ٥ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١دا، ڕۆڵێکی بەرچاوی گێڕابوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم  و کەسوکاری ئەم لاوە نیشتمانپەروەرە دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.