ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەشەمە، دایە مروەت بەدری دایکی دوو شەهیدی کوردستان لە شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
خاتوو مروەت بەدری دوو کوڕی لە نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا شەهید بوون. شەهید دڵشاد گادانی لە ساڵی ١٣٦٢ و شەهید موحسێن گادانی ساڵی ١٣٦٣، لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامیدا گیانی پاکیان پێشکەشی بارەگای ئازادیی کورد و کوردستان کرد.
خاتوو مروەت بەدری کەسایەتییەکی بە جەرگ، تێکۆشەر و هەروەها جێگای متمانەی خەڵک بوو و هەتا دوایین ساتەکاانی ژیانی شانازیی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکانییەوە دەکرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو مروەت بەدری سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێ.