
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات، لاوێکی کورد بە ناوی ڕامیار محەممەدزادە، تەمەن ١٩ ساڵ، کوڕی خالید و خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە و دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
هێزەکانی رێژیم بە بێ بەڵگەی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.
بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە ١٤ ڕۆژە ئەم لاوە کوردە بێسەروشوێنە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام بووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ڕامیار محەممەدزادە، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.