
ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی خاکەلێوە، ئەمیر ڕەحمانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گەڕەکی "تاچیناوێ"ی شنۆ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.
بەپێی زانیارییەکان ئەم هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێوە بۆ بەندیخانەی شنۆ ڕاگوێزراوە و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، هێزەکانی ڕێژیم بە شکاندنی دەرگای ماڵ و وێڕای ئەشکەنجە و ئازار و بێڕیزیکردن، ئەمیر ڕەحمانییان دەسبەسەر کردبوو.
تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەمیر ڕەحمانی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.