کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە گوندی تەوریوەر

10:46 - 21 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی خاکەلێوە، کاک عابید شێخەڵە، ئەندامی دێرینی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کاک عابید کوڕی کاک حمەمراو لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٥ لە گوندی تەوریوەر سەر بە شاری سنە بوو.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوییەوە پێوەندیی تەشکیلاتیی بە حیزبی دێموکراتەوە گرتووە و وەکوو ئەندامی نهێنیی حیزب درێژەی بە تێکۆشانی سیاسیی خۆی داوە.

کاک عابید ئەندامێکی دڵسۆز و چاونەترسی حیزبی دێموکرات بووە و ئەرکە پێ ئەسپێردراوەکانی بەوپەڕی دڵسۆزی و هەست بە بەرپرسایەتییەوە بەجێ گەیاندوون.

تەرمی ناوبراو هەمان ڕۆژ لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی کوردستاندا و لە گۆڕستانی گوندی کەڕەسی بە خاکی کوردستان سپێردراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.