کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی خۆشناو لە پیرانشار

12:11 - 21 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی خاکەلێوە، حاجی مستەفا سوڵتانی، ناسراو بە حاجی مستەفا مەلۆ، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی خەڵکی گوندی قروچاوێی پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

حاجی مستەفا کەسایەتییەکی جێگای ڕێز و متمانەی خەڵکی ناوچەی لاجان بوو.

برایەکی ناوبراو بە ناوی سولێمان سوڵتانی، ناسراو بە سولێمان مەلۆ، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە کە لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا و لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی ئێراندا، شەهید بووە.

حاجی مستەفا، هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی برا شەهیدەکەی مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.