
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، ئەنجومونی ژینگەپاریزانی ژیانی سەوزی سەقز بە هاوکاریی خەڵک و مندالانی یازیبڵاخی نزیکەی ١٠٠ نەمامی باداماین پێشکەش بە ژینگەی نیشتمان کرد.
ئامانجی ئەنجومەنی ژینگەپاریزانی ژیانی سەوزی سەقز شین بوون و پەرەدان بە ڕووبەری داراستان و پاراستنی ژینگە لە ئاواییی یازیبڵاخی و هەموو شار و دێهاتەکانی نیشتمانە.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا و پاش ئاگرتێبەرانە بەئەنقەست و سیستماتیکەکان لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمەوە، ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکان بە هاوکاریی خەڵکی ژینگەدۆستی کوردستان، ڕۆڵێکی گرینگیان لە بووژاندنەوەی دارستانەکان و ژینگەی کوردستاندا هەبووە.