کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی١٠ی خاکەلێوە لە ناوچەی ئۆستفۆڵدی وڵاتی نۆڕوێژ به‌ڕێوه‌ چوو

12:57 - 14 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی شەممە ١١ی ڕەشەممە ، کۆمیتە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی ئۆستفۆڵد بە کۆڕگێڕی تێکۆشەر کاک بابا عەلی مێهرپەروەر و بە بەشداری دوکتور کوێستان گادانی بەرپرسی کاروباری حیزب لە دەرەوەی وڵات و هەروەها بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و نوێنەری ڕێکخراوە سیاسی و کۆمەڵایەتییه‌کان و کەسایەتی سەربەخۆ، یادی١٠ی خاکەلێوە‌ بەڕێوە چوو.

کۆڕیادەکە بە سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

 پاشان مۆمی ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ١٠ی خاکەلێوە لەلایەن خاتوو ئایشێ نارستی هاوسەری شەهید و خاتوو پیرۆز مەحموودی ئازەر، خوشکی شەهید هەڵگیرسا.

دواتر پەیامی کۆمیتە ناوچەی ئۆستفۆڵد لەلایەن بەرپرسی کۆمیتە ناوچە هیوا ئەحمەدی خوێندرایه‌وه. 

بەو بۆنەوە چەند پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان پەیام و بروسکەی خۆیان ئاراستەی ئەو کۆڕیادە کرد کە بریتی بوون لە:

پارتی دیمۆکراتی کوردستان

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

پارتی دیمۆکراتی کوردی سووریە

تەڤگەری ئاڤاکردنا دێموکراتی کوردستان/ سووریە

ئەنجوومەنی نیشتیمانی سووریە (NEKS) 

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران  

پارتی ئازادی کوردستان پژاک

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

لە درێژەدا سروودی ئه‌ی شه‌هیدان له‌لایه‌ن پیران قادرزاده خویندرایەوە و دواتر مقامێک لە لایەن هێدی قادری  پێشکەش کرا و هەروەها پەخشان لە لایەن حەسەن غەمبار و په‌خشان فه‌تاحی خوێندرایەوە. 

لەو کۆڕیادەدا وێنەی پێشەوا قازی محەممەد لەلایەن هونەرمەند یووسف سووری پێشکەش بە کۆمیتەی حیزب کرد.

لە دڕێژەدا کاک باباعەلی مێهرپەروەر لە سەر هۆکارەکانی هەرەسهێنانی کۆماری کوردستان و شەهیدکردن و لە سێدارەدرانی پێشەوای نەمری قسەی کرد

ناوبراو وتی: خیانەت و فێڵەکانی قەوامولسەڵتەنە، بەشێک لە خیانەتی ناوخۆیی و دەست تێکەڵکردنیان لە گەڵ دوژمن، نەبوونی سیستمێکی بەهێزی بەرگری، لاواز بوونی بواری دارایی خەڵک لە ڕێگای ئابلۆقەی ئابووری، ئەزموونی تاڵی قەڵاچۆی خەڵکی ئازەربایجان و کۆمەڵک فاکتۆڕی دیکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی کۆماری کوردستان بوون کە پێشەوا بۆ دووپات نەکردنەوەی ئەو کوشتارە لە خەڵکی کوردستان ، گیانی خۆی کردە قەڵغانی ئەو خەڵکە و بە شانازییەوە بە پێشوازی مەرگەوە چوو.