کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە سنە

20:29 - 14 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خاکەلێوە، پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک محەممەد شریفی، ناسراو بە حەمە خەجێ، کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی ساڵیان سەر بە ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.

 کاک محەممەد لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران و دەستپێکی خەباتی چەکداری حیزبی دێموکرات بۆ بەرگری لە نیشتمان و مافەکانی گەلی کورد پێوەست بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە.

ناوبراو هەتا ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا ئازایانە و فیداکارانە لەدژی هێرشی هێزەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران خەباتی کردووە و لەو ڕێگەیەدا بەتوندی بریندار بووە و بەهۆی سەختی برینەکانی توانای هاتوچۆی نەما و تووشی فەلەجی ببوو.

جێگەی ئاماژەیە کە مامێکی ناوبراو لە ڕێگای ئازادی و سەربەستی کوردستاندا شەهید بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری کاک محەممەد دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.