کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ماوەی ٩ مانگدا ٤٥ کەس بە خواردنی حەبی برینج کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە

12:38 - 26 خاکەلێوه 2724

بە وتەی بەرپرسی پزیشکی دادوەریی پارێزگای کرماشان، لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا، ٤٩ کەس لەم پارێزگایە بە خواردنی حەبی برینج کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

خۆکوژی یەکێک لە دیارترین دیاردەکانی کوردستان بەتایبەت لە پارێزگاکانی کرماشان و ئیلامە.

جیا لە خواردنی حەبی برینج، قوربانییەکان لە ڕێگەگەلی جۆراوجۆر لەوانە خۆسووتاندن، خۆهەڵواسین، خۆ خستنەخوار لە بەرزایی و بەکارهێنانی چەک بۆ کۆتاییهێنان بە ژیانی خۆیان کەڵکیان وەرگرتووە.

بەپێی زانیارییەکان سەبارەت بە دیاردەی خۆکوژی، زۆربەی کارناسانی کۆمەڵناسی و دەروونناسی باس لەوە دەکەن کە دۆخی خراپی ژیان و کێشە کۆمەڵایەتییەکانی وەک بێکاری، هەژاری، ماددە هۆشبەرەکان و نەبوونی هیوا بە ژیان وای کردووە کە خەڵک پەنا بۆ خۆکوژی بببەن.

دۆخێک کە ڕیژیم لە کۆمەڵگەی کوردستان دروستی کردووە بووەتە هۆی نەمانی هیوا بە ژیان و ئەمەش وای کردووە کە ئاماری خۆکوژی بەرز ببێتەوە.

بەپێی ئامارەکان لە ئێراندا لە ساڵێکدا لە هەر ١٠٠ کەس، ٨ کەسیان هەوڵی خۆکوژی دەدەن کە لەم نێوانەدا پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام و کۆهگیلوویە و بویرئەحمەد زیاترین ڕێژەیان هەیە.