کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستایانی خانەشینکراوی کوردستان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد

11:30 - 27 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی خاکەلێوە، مامۆستایانی خانەنشینکراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەردەم ڕێکخراوی بەرنامە و بوودجەی ڕێژیم لە تاران کۆ بوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

مامۆستایانی بەشداربوو لەم ناڕەزایەتییە بە بەدەستەوە گرتنی کۆمەڵێک بەنێر کە داواکارییەکانیان لەسەر نووسرابوو، ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی.

مامۆستایانی خانەنشینکراو لەم کۆبوونەوەیەدا داوای کۆمەڵێک ماف لەوانە پێدانی مووچە و هەروەها پێدانی جیاوازیی پاداشت و پلەبەندییەکانیان کرد و بە وتنەوەی دروشم دژی بەرپرسانی ڕێژیم، خوازیاری چارەسەرکردنی کێشەکانیان بوون.

هێزی ئینتیزامی و هێزە لیباس شەخسییەکانی ڕێژیم لە کاردانەوە بەم ناڕەزایەتیدەربڕینە، هەوڵیان دا مامۆستایان لە شوێنی کۆبوونەوەکە دوور بکەنەوە.

مامۆستایانی کوردستان یەکێل لەو توێژانەن کە لە ماوەی سالانی رابردوودا بە هۆکارگەلی جیاواز کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردووە و داوای مافەکانی خۆیان کردووە، بەڵام لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانی ڕێژیمەوە هیچ گرینگییەک بە داخوازەکانیان نەدراوە.