کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرکەوتنی وەرزشوانێکی کورد لە کێبڕکێیەکانی خولی نایابی ئورووپا

11:46 - 27 خاکەلێوه 2724

وەرزشوانی کوردی خەڵكی کرماشان لە کێبڕکێیەکانی خولی نایابی ئورووپا لە وەرزشی "کیک بۆکسینگ" بە سەرکەوتن بە سەر بەرانبەرەکەیدا، کاپی زێڕینی کێبڕکێیەکەی بەدەست هێنا.

ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خاکەلێوە، "ئارین ئەنساری"، وەرزشوانی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵكی کرماشان لە کێبڕکێیەکانی خولی نایابی ئورووپا لە وەرزشی کیک بۆکسینگ، لە کێشی ٧٣ کیلۆدا بە سەرکەوتن بەسەر بەرانبەرە هۆلەندییەکەی خۆیدا کاپی زێڕینی کێبڕکێیەکەی بەدەست هێنا.

کێبڕکێیەکانی خولی نایابی ئورووپا لە ڕۆژی ٢٥ی خاکەلێوە (١٣ی ئاوریل)ی ئەمساڵدا لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە چوون.

ئارین ئەنساری لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لە وڵاتی ئاڵمان نیشتەجێیە و تاکوو ئێستا چەندین پلەی لە کێبڕکێیەکانی کیک بۆکسینگدا لە ئاستی ئەم وڵاتە بەدەست هێناوە.

ئەم وەرزشوانە کوردە تاکوو ئێستا توانیویەتی خەڵاتگەلێکی وەک قارەمانەتیی خولی نایابی ئیالەتی ئاڵمان لە ساڵی ٢٠١٩، قارەمانەتیی خولی نایابی ئاڵمان لە ساڵی ٢٠٢٠، قارەمانەتیی خولی ئیالەتەکانی ئاڵمان لە ساڵی ٢٠٢٢، قارەمانەتیی خولی نایابی ئاڵمان لە ساڵی ٢٠٢٣ و قارەمانەتیی خولی نایابی ئورووپا لە ساڵی ٢٠٢٣ بەدەست بێنێت.