کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل کێشەی هێڵە ئاسمانییەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی زیاتر کرد

12:36 - 27 خاکەلێوه 2724

هێڵە ئاسمانییەکانی جیهان دوای هێرشی مووشەکی و دڕۆنیی ڕیژیمی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، ڕووبەڕووی پچڕان بوونەوە و بەهۆیەوە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم دەیان هێڵی ئاسمانی ناچاربوون گەشتەکانیان هەڵبوەشێننەوە یان ڕێڕەوی خۆیان بگۆڕن.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، هێرشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بە زیاتر لە ٣٠٠ مووشەک و دڕۆن  کە زۆربەیان لەلایەن سیستمی بەرگریی مووشەکیی ئیسرائیلەوە خراونەتە خوارەوە، ئاڵۆزی و کێشەی لە گەشتە ئاسمانییەکان پێک هێناوە.

مارک زی، دامەزرێنەری شیرکەتی OPSGROUP کە چاودێریی سنووری ئاسمانی و فڕۆکەخانەکان دەکات وتوویەتی: ئاسمانی ئێران لەلایەن هێڵە ئاسمانییەکانی نێوان ئورووپا و ئاسیاوە بەکاردەهێنرێت و ئەو شیرکەتانە ناچار دەبن لە ڕێگەی بەدیل و گونجاو، لە ڕێگەی تورکیە یان لە ڕێگەی میسر و سعوودیەوە کەڵک وەرگرن .

ئیسرائیل ڕۆژی شەممە ئاسمانی خۆی داخست و ئوردۆن، عێراق، لوبنان و ئیماراتیش گەشتەکانیان بەسەر خاکەکانیان دەست پێکردەوە.

برێندان سۆبی، شرۆڤەکاری سەربەخۆی فڕۆکەوانی بە ڕۆیتێرزی ڕاگەیاندووە، جارێ ڕوون نییە کە ئایا نائارامییەکانی ئەم دواییە کاریگەرییان لەسەر ویستی مسافیرەکان دەبێت یان نا، ئەمە کێشەیەکە کە سەرەڕای بەردەوامیی ململانێکان لە ئۆکراین و غەززە وەک خۆی ماوەتەوە.