کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قەیرانی ئاو ناوچەی زاگرۆس بەرەو وشکبوون دەبات

12:46 - 27 خاکەلێوه 2724

بە وتەی کارناسانی ژینگە و بەرپرسانی ڕێژیم لە لوڕستان، لە هەر ساڵدا ٢٣ سانت لە ئاوی سەرچاوە ژێرزەمینییەکان کەم دەبێتەوە.

کەمبوونەوەی بارینی بەفر و باران یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی کەمبوونەوەی ئاو لە کوردستانە بەڵام بابەتی سەرەکی ڕاکێشانی ئاوی ناوچەی زاگرۆس لە کوردستانەوە بۆ بیاوانەکانی نێوەڕاستی ئێرانە.

شاخەکانی زاگرۆس کە سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی کوردستان و ئێرانن، بوونەتە مەیدانی تاڵانکاری و لەلایەکی دیکەشەوە دروستکردنی بەنداوەکان و ڕاگواستنی ئاوی کوردستان بۆ شارەکانی ناوەندی ئێران، قەیرانی ئاو لە کوردستانی بەدواوە بووە.

بەپێی ئامارەکان، پاشەکەوتی ئاو لە شارەکانی کوردستان زیاتر لە ٦ میتر کەمی کردووە و هەزاران کانی و سەدان ڕووبار لە سەرتاسەری زاگرۆس وشک بوونەتەوە و بەشێکیان وەکوو سەرچاوەی ئاوی وەرزییان لێ هاتووە.

بەگشتی ڕێژیم بە سیاسەتە دژەمرۆییەکانی خۆی بەتایبەت لە بواری ژینگە، بە جۆرێک لە جۆرەکان شەڕی ئاوی لە کوردستان دروست کردووە و لەهەوڵی لەنێوبردنی ژینگەی کوردستاندایە.