کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێكی حیزبی دێموكرات لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد كۆچی دوایی كرد

11:07 - 15 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی خاکەلێوە، ئەندامێکی حیزبی دێموكرات و زیندانییەكی سیاسی بە ناوی سادق ڕەسوڵ زادە خەڵكی ئاوایی داشخانە سەر بە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ماڵئاوایی لە ژیان كرد.

کاک سادق پێشتر بەهۆی چالاكی و ئەندامبوون لە حیزبدا ماوەی ٦مانگ و١ڕۆژ كەوتە بەندیخانەی كۆماری ئیسلامی و٣ مانگ لە ورمێ لە بەندیخانەی ئیتڵاعاتی ڕێژیمی ئێران لە ژێر ئەشكەنجە دابووە.

سادق كەسێكی نشتیمانپەروەر و حیزبدۆست بوو و لە ڕاپەڕاندنی ئەرک و ڕاسپارەكانی حیزب بۆ چركە ساتێكیش نەوەستاو و تا دوا هەناسە لە خزمەت حیزب و گەلەكەدا بوو.

جێگای ئاماژەیە کە برایەکی ناوبراو بەناوی مەنسور ڕەسوڵ زادە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات دایە و خزمەت بە گەل و نیشتمانەکەی دەکات.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵكی ناوچەكە  لە گۆڕستانی شەبەكی خوڕخورە بە خاكی پیرۆزی نشتیمان ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری سادق ڕەسوڵ زادە دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.