کتێبی "ئینسانێک بەپێوە"(انسانی ایستادە) لە نووسینی دوکتور فرێدریک تێسۆ، دۆستی گەلی کورد و لە هاوڕێیانی نزیکی شەهید دوکتور قاسملوو لەلایەن جەماڵ ڕەسووڵ دنخە، کادری حیزبی دێموکراتەوە وەرگێردرایەوە سەر زمانی فارسی.
کتێبی "ئینسانێک بەپێوە" ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی لەلایەن دوکتور فرێدرێک تیسۆ لە پزیشكانی بێسنوور و دۆستی نەتەوەی کورد نووسراوە و چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
دواتر لەلایەن دوکتور مۆحسین ئەحمەد عومەر وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی کە لە تازەترین چاپیدا جەماڵ رەسووڵ دنخە، کادری ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەرگێڕدراوەتەوە سەر زمانی فارسی.
وەڕگێر لەسەر ئامانج لە وەرگێڕانی ئەو کتێبە بۆ سەر زمانی فارسی دەڵێ: ئەو کەسانەی فارس زمانن لەو بەرهەمە پڕ بایەخە بێبەش نەبن و بزانن کە نەتەوەی کورد لە ئاستی جیهاندا چ جێگە و پێگەیەکی هەیە و چ وڵاتانێک پشتیوانیی سیاسیی لێ دەکەن.
خوێندنەوەی کتێبی "ئینسانێک بەپێوە" دەریدەخات کە دوکتور قاسملوو بە هاوکاری وەرگرتن لە پزیشکانی بێسنوور و گەیاندنی پرسی کورد بە وڵاتانی ئورووپایی و یەک لەوان وڵاتی فەڕانسە و کۆڕوکۆمەڵە جۆراوجۆرەکان، چەندە لەپێناو ناساندنی ئەم پرسە بە دەوڵەتان و میللەتان و پەیداکردنی دۆست و پشتیوان بۆ خەباتی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان، هەوڵی داوە.