کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە سەلاسی باوەجانی

00:12 - 1 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خاکەلێوە، کاک موزەفەر بابایی، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی گوندی نیمەکارەی سەلاسی باوەجانی، لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک موزەفەر لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر بوو و خۆی ئەندامێکی دڵسۆزی حیزب و کەسێکی خۆشناو و خەڵکی بوو.

ناوبراو لە بواری ژینگەپارێزیشدا هەمیشە خەمخۆری نیشتمانەکەی بوو و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.


ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.