کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان لە مەهاباد

13:12 - 2 بانەمەڕ 2724

باوکی شەهیدێکی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان بە ناوی کاک کەریم کاڕەشی خەڵکی گوندی خڕەجۆ سەر بە ناوچەی مەنگوڕایەتیی مەهاباد و دانیشتووی ئەو شارە کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی شەممە ١ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، کاک کەریم کاڕەشی باوکی شەهید جەعفەر کارەشی خەڵکی ئاوایی خڕەجۆ لە ناوچەی مەنگوڕایەتیی مەهاباد، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک کەریم مرۆڤێکی نیشتماندۆست، خۆشناو و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو،  ناوبراو چەندین جار لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و ئازار و ئەشکەنجە دراوە.

شەهید جەعفەر کاڕەشی ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە گوندی خڕەجۆ لە دایک بووە و دوای پێوەستبوونی بە ڕیزکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە دژەگەلییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێکەوتی ٢ی ڕەشەمەی ١٣٦٢ی هەتاوی لە گوندی قوڵقوڵە شەهید دەبێ و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی حیزب و گەل دەبێت.

هەروەها برازایەکی کاک کەریم کاڕەشی بەناوی محەممەد کاڕەشی لە ڕێگە ئازادی و سەربەستیی کوردستان شەهید بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت .