کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر لە ناوچەی بانە

10:36 - 3 بانەمەڕ 2724

کاک قادر سەعیدی ناسراو بە خاڵە قادر خەڵکی گوندی کانیسوور سەر بە شاری بانە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

خاڵە قادر کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر بوو، ناوبراو لە ناوچەی دەشتەتاڵی بانە کەسێکی ناسراو بوو و جێگەی ڕێز و متمانەی خەڵکی ئەو ناوچەیە بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.