کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٢٦ ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستاندا تێپەڕی

11:41 - 3 بانەمەڕ 2724

ئەمڕۆ  ١٢٦ ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان وەک یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لە کوردستان تێپەڕی.

ڕۆژنامەی کوردستان یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بوو کە یەکەم ژمارەی ١٢٦ ساڵ لەمەوبەر و لە ڕێکەوتی ٢٢ی ئاوریلی ١٨٩٨ بە تێکۆشانی میقداد میدحەت بەدرخان و جەلادەت بەدرخان لە قاھیرەی میسر چاپ کرا.

دەستپێکی بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەی کوردستان وەکوو خەباتێکی نەتەوەیی و ڕۆشنبیری، بەرز دەنرخێندرێت.

یادی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی کوردستان وەک ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی ناودێر کراوە و لەم ڕۆژەدا ڕێز لە ماندووبوونی ڕۆژنامەوانی دەروەستی کوردستان دەگیردرێت.

ئەمساڵ لەکاتێکدا یادی ١٢٦ ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستان دەکرێتەوە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆژنامەوانانی دەروەستی کوردستان لەژێر تیغی سانسۆری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدان و لە گەیاندنی ڕاستییەکان بە خەڵک و دنیای دەرەوە بێبەری کراون و مافەکانیان پێشێل دەکرێ.

بەهیوایە کە ڕۆژنامە و میدیای کوردی ئازادانەتر و لە ڕاستای بەدیهاتنی ئاواتەکانی نەتەوەی کورد لە بواری گەیاندنی هەواڵ و ڕۆشنبیری کۆمەڵگە کار بکات.