ئاشق ئیسماعیلی
به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی ده‌ی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی ١٣٢٦ی هه‌تاوی، ئه‌وکاته‌ی سپێده ورده ورده پاشه‌کشه‌ی به تاریکی ده‌کرد و ڕووناکی به‌ره‌به‌ره لووتکه‌ی چیای "زاواوبووک" و "قوڵقوڵاغ"ی لە ئامێز ده‌گرت، پارێزه‌رانی سه‌ره‌ڕۆیی و کۆنه‌په‌رستی، داری بێدادییان له مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد، پێته‌ختی کۆماره ناکامه‌که‌ی کوردستان چه‌قاند و پێشه‌وا قازی، سه‌رکۆماری کوردستان، حه‌مه‌حوسێنی سه‌یفی قازی، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و کۆماره و سه‌دری قازی، نوێنه‌ری کوردستان له مه‌جلیسی ئه‌وکاتی ئێرانیان له سێداره دا.
پێشه‌وای گه‌وره‌ی کوردستان که به‌ڵێنی دابوو خۆی له ڕێگای ئامانجی نه‌ته‌وه‌که‌ی و پارێزگاریکردن له گیان و ماڵ و منداڵی هاونیشتمانانی بکاته قوربانی، له‌ژێر داری ئێعدام دا، دوو مه‌به‌ستی له چه‌ند وشه دا به‌یان کرد، که مانایه‌کی به‌رینیان له خۆیاندا حه‌شار دابوو.
ڕه‌نگه ئه‌وکات و له‌و هه‌لومه‌رجه دژوار و سامناکه‌دا که کۆمار ڕووخابوو، بزووتنه‌وه‌ی کورد کاره‌ساتێکی ئاوا جه‌رگبڕی به سه‌ر هاتبوو و دوژمن خۆی له لووتکه‌ی سه‌رکه‌وتندا ده‌دی، مانا و نێوه‌رۆکی ئه‌و وتانه بۆ یار و نه‌یار زۆر دیار و به‌رچاو نه‌بوون. به‌ڵام تێپه‌ڕینی زه‌مان، هه‌وراز و نشێوه‌کانی قۆناخه‌کانی خه‌بات و سه‌ره‌نجام هه‌ستانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ڕه‌وای نه‌ته‌وایه‌تیی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان، نێوه‌رۆکی ئه‌و وتانه‌ی پێشه‌وا قازی‌یان باشتر ڕوون کرده‌وه و ده‌رکه‌وت که ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه‌ی مێژووی کوردستان، له‌و کاته‌دا که دێوه‌زمه‌ی مه‌رگی له به‌رانبه‌ر خۆیدا دیوه، مه‌به‌ستی له ده‌ربڕینی ئه‌و وتانه، دروشم‌دان نه‌بووه و پێشبینییەکی کردوه، که دواتر به‌ته‌واوی ڕاستبوونی ده‌رکه‌وتوه.
پێشه‌وا فه‌رمووی:
"ئێوه به له سێداره‌دانی من هەر قازی محه‌ممه‌دێک ده‌کوژن، به‌ڵام ئه‌وه‌تان له بیر نییه که هه‌ر تاکێکی نه‌ته‌وه‌ی کورد قازی محهممهدێکه و ڕێگای ئه‌و خه‌باته درێژه ده‌دات"
له ڕاستیشدا هه‌ر وا بوو. ئەمڕۆ، زیاتر لە حەوت دەیە دوای شه‌هیدبوونی پێشه‌وا، ده‌بینین بیری قازی و ئامانجی قازی، له مێشک، هه‌ڵسوکه‌وت، بزووتنه‌وه و خه‌باتی به میلیۆنان ڕۆڵه‌ی گه‌لی کورددا زیندوو ماوه‌ته‌وه و ئه‌و ئاڵایه‌ش که به ده‌ستی ئه‌و و هاوبیرانی هه‌ڵکرا، له ده‌ستی ڕێبوارانی ڕێگای ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌ی کورددا ده‌شه‌کێته‌وه.
پاشان کاتێک ویستیان چاوی ببه‌ستن و قوڵفی ته‌نافی سێداره‌ی بخه‌نه ئه‌ستۆی، فه‌رمووی:
"ئه‌ی خاینان، من له حاست نه‌ته‌وه و نیشتمانم‌دا شه‌رمه‌نده نیم که چاوم ببه‌ستن، به‌ڵکوو سه‌ربه‌رزم و ده‌مه‌وێ له دوایین ساته‌کانی ژیانمدا له سپێده‌ی به‌ره‌به‌یانی ئاسۆی نیشتمانی جوانم بڕوانم و ببینم چۆن دڕ به تارێکی ده‌دا. بژی نه‌ته‌وه‌ی کورد، بژی ڕزگاریی کوردستان!"
ئه‌و وتهبهرزه پڕهەست و بوێرانەیە ئه‌وه‌نده به‌هێز بوو، که سامی ته‌ناف و داری به‌زاند. ڕوحی پێشه‌وا له گه‌ڵ جیهانی هه‌رمان تێکه‌ڵ بوو. هه‌ر له‌و کاته‌دا شنه‌یه‌کی نه‌رمی به‌هاری له "کلکه‌ی خه‌زایی" و "مه‌حموودکان"ه‌وه هه‌ڵیکردێ و دوای ئه‌وه‌ی خۆی به بۆن و به‌رامه‌ی وه‌نه‌وشه‌کانی ده‌م جۆگه‌کانی "باغی گوڵان" بۆنخۆش کرد، له مه‌یدانی "چوارچرا" سه‌روڕووی سێ سه‌رداری سه‌ربه‌رزی سه‌رداری لاوانده‌وه، پاشان به پانایی مه‌هاباد و کوردستاندا بڵاو بۆوه و، خۆی به هه‌موو ماڵه کوردێکدا کرد و تۆوی هومێد به هه‌ستانه‌وه و هیوا به ڕزگاریی کوردستانی له دڵی کوڕان و کچانی کورددا چاند.
له ڕۆژی دوای ئه‌و کاره‌ساته‌وه، به‌یانان، خۆر، کاتێک له سه‌ری "داشامه‌جید"ه‌وه ده‌رده‌که‌وێ، پاش ئه‌وه‌ی سڵاوێک له تاقه‌داری دوشداماوی تازیه‌دار ده‌کا و شه‌به‌قی زێڕینی خۆی به سه‌ر "چوارچرا"، شوێنی ماڵ و باره‌گای حکوومه‌تی پێشه‌وا و شه‌قام و گه‌ڕه‌که‌کانی پێته‌ختی کۆمار‌دا بڵاو ده‌کاته‌وه، به‌ره‌به‌ره ڕووپۆشی سێبه‌ر له سه‌ر گڵکۆی سه‌رکۆمار لاده‌دا، کڕنۆش بۆ مه‌زاری زیاره‌تگه‌ی میلیۆنان ئۆگر و ڕێبواری ڕێگای ده‌با و پاشان نێوەرۆکی په‌یامه‌که‌ی پێشه‌وا له توێی تیشکی گه‌رمی خۆی دا بڵاو ده‌کاته‌وه که:
" تاریکی ناتوانێ هه‌تا سه‌ر بێ و سه‌رکه‌وتن سه‌ره‌نجام بۆ ڕووناکی ده‌بێ"
یان:
"زستان هه‌رچه‌نده تووش و ته‌مه‌ندرێژیش بێ، سه‌ره‌نجامی هه‌ر نابوودی و چۆڵکردنی ڕێگا و به‌جێهێشتنی جێگا بۆ سوپای به‌هاره!"
ئێستا، وەک ئاماژەمان پێ کرد، دوای تێپەڕینی ٧٨ ساڵ بەسەر جوانەمەرگبوونی کۆمار و شەهیدکرانی پێشەوا قازی و هاوڕێیانیدا، بەڕوونی دەرکەوتوە کە سەرەڕای ئەوپەڕی زەبروزەنگی دوژمنان، بیری ڕزگاریی کورد و کوردستان نەک هەر لەکەمیی نەداوە و هەروا زیندووە، بەڵکوو ڕۆژبەڕۆژ لەگەشەکردنی زیاتردایە و تێکۆشەرانی کورد لە هەموو شوێنەکانی کوردستان بە دەرسوەرگرتن لە مێژوو و بەکەلکوەرگرتن لە زۆر شێوەی نوێ، تێدەکۆشن و ئاڵای خەباتی ڕزگاریخوازانەیان بەرز ڕاگرتوە.
لە نەورۆزی ئەمساڵدا و لە ساڵوەگەڕی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی‌دا، لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماکۆوە تا ئیلام، میلیۆنان مەشخەڵی ئاگرین کە بەڕوونی ڕەنگدانەوەی ویست و ئامانجی ڕزگارین، لە دەستی نەوەی نوێی نەتەوەکەماندا دەدرەوشێنەوە و میلیۆنان ڕێبواری ڕێگای پێشەوای نەمر، لە ڕۆژی دەی خاکەلێوە و یادکردنەوەی ئەو کەسایەتییە مەزنە دا، دەڵێن:
"بەڵێ، تۆ شەهید بووی، کورد ما
تێکۆشان و دەســـــــــــــــــتوبرد ما
کوورەی خەبــــــــات نەکوژایەوە
ڕابوون هەرگیز نــــــــــــەبڕایەوە
ئەو دەرســـەی بە کوردت داوە
لەبیر ڕۆڵەکانــــــــــــــــــــــت ماوە
بۆتە خوێـــــــــنی نێو دەماریان
بۆتە دروشم و هـــــــــــــــاواریان
هێز دەبەخشێ بە هەنگاویان
ڕوونــــــــاکی دەدا بە چاویان
فێریــــان دەکا ڕێ ون نەکەن
متمانە بە دوژمــــــــن نەکەن
ئێستا لە هەموو کوردستان
مەڵبەندی خەبات و هەستان
ئاڵات جەنابی ســــــەرکۆمار
هەڵدەدرێ لە دێهات و شار
بە دەست ئاشــقانی ڕێتەوە
هەر بەرزە و دەشــەکێتەوە"