![](/content/upload/1/news/71977_w920.jpg)
ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنفرانسێکی زانستیدا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پلەی دووهەمی لە بواری کۆمپیۆتەر بەدەست هێنا.
نارین ڕەسووڵنژاد قوتابیی پەیمانگەی زاگرۆسە و لە بواری کۆمپیۆتەر لە کۆنفرانسی زانستیی دامەزراوەی شەهید، پلەی دووهەمی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەدەست هێناوە.
نارین ڕهسووڵنژاد، کچی عەبدوڵڵا، لەدایکبووی ساڵی ١٣٨٦ لە شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و وێڕای بنەماڵەکەی لە شاری سۆرانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێیە.