
ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرەج ئەرسەن"، خەڵکی مەڵەکشایی ئیلام، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هێزەکانی ڕێژیم، کاتژمێر ٩ی بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە بە بێ بەڵگەی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.
بەپێی زانیارییەکان ئەم هاووڵاتییە بە هۆی بەشداریی چالاکانە لە ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوونەوە لە دۆخی ناوبراو بێئاکام بووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە چارەنووس و دۆخی فەرەج ئەرسەن، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.