کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هونەرمەند عەلی زەندی بەهۆی نەخۆشییەوە لە کانادا کۆچی‌دوایی کرد

12:12 - 17 خاکەلێوه 2724

شەوی ڕابردوو، هونەرمەند عەلی زەندی لە تەمەنی ۶٧ ساڵی بەهۆی نەخۆشی لە شاری تۆرێنتۆی کانادا بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

عەلی زەندی خەڵکی شاری سنە بوو، بەڵام بەر لەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان جێ بهێلێت، بۆ ماوەی زیاتر لە بیست ساڵ لە شاری ورمێ دەژیا.

گۆرانیی بەناوبانگی "بۆ دواجارە بەجێت دێڵم" یەکێک لە شاکارەکانی مۆسیقای کوردی بەرهەمی ئەو هونەرمەندەیە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی هونەرمەند عەلی زەندی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی لە بنەماڵەی ناوبراو  و کۆمەڵگەی هونەریی کوردستان دەکا و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ.