کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کاک هاشم کەریمی، تێکۆشەری لەمێژینەی حیزبی دێموکرات

12:20 - 17 خاکەلێوه 2724

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، ١٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی، کاک هاشم کەریمی، کەسایەتیی سیاسی و تێکۆشەری لەمێژینەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا لە شاری لەندنی پێتەختی وڵاتی بریتانیا کۆچی دوایی کرد.
کاک هاشم کەریمی کە لە ساڵەکانی کۆتایی دەیەی ٣٠ی هەتاویدا وەک ئەندامی نهێنی پەیوەست بە ڕیزەکانی حیزب ببوو، لە کۆنگرەی سێهەمی حیزب لە ساڵی ١٣٥٢دا وەک ئەندامی ڕێبەریی حیزب هەڵبژێردرا و لە درێژەی کار و تێکۆشان و ژیانی حیزبیدا وێڕای وەئەستۆگرتنی چەندین بەرپرسایەتی، چەند دەورەیەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و دەفتەری سیاسیی حیزب بووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزب وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک هاشم کەریمی و هاوسەنگەرانی، ڕادەگەیەنێ کە لەم پێوەندییەدا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕاگەیاندراوی تایبەتیی دەبێت.