دیمانە: شەهرام سوبحانی
ئاماژە: مێژووی کورد پڕە لە هەوراز و نشێوی جۆراوجۆر کە ئاوێنەی ڕاستەقینەی خەبات و تێکۆشانی میللەتێکی بندەست، و زوڵملێکراوە کە سەدان ساڵە بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانی خۆی لە بەربەرەکانێ و ململانێ لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستاندا چۆکی نەداوە و بەردەوامتر و شێلگیرانەتر و قایم بەزاتتر هەنگاوەکانی بۆ داهاتوویەکی ڕوونتر پتەوتر کردوە. لە ئاوڕدانەوە بەم مێژووە پڕ بەرەوڕووی دەیان پرسیاری جۆراوجۆر دەبین. وەکوو : ئێمەی کورد ئێستا لەکوێیی مێژووی کۆن و نوێ‌دا وەستاوین؟ ئایا دۆخی ئێستای کوردی پێوەندیی بەوەوە هەیە مێژووی خۆی ناناسێ؟ دەسەڵاتەکانی عەرەب و فارس و تورک بە چ مێتۆدێک لەهەمبەر مێژووی کورد جووڵاونەتەوە؟ و کۆمەڵێک پرسیاری دی. بۆ وڵامدانەوە بەو پرسیارانە دیمانەیەکمان لەگەڵ د. هۆشمەند عەلی، پسپۆڕی مێژوو و مامۆستای زانکۆ پێک هێناوە.
دوکتور سپاس بۆ بەشداریتان لەم دیمانەیەدا. بەم پرسیارە وتوێژەکەمان دەست پێ دەکەین کە ئێمەی کورد لە ئێستادا لەکوێی مێژووی کۆن و نوێ وەستاوین؟ لەوەدا کە هەموو بەڵگە مێژووییەکان دەڵێن کورد لە هیچ شوێنێکی دیکەوە نەهاتووە و لە ڕەسەنترین نەتەوەکانی نیشتەجێی ئەم جوغرافیایەیە، بەڵام بۆچی لەو دۆخەدایە؟
نه‌ته‌وه‌ی كورد یه‌ك له نه‌ته‌وه ڕه‌سه‌ن و دێرینه‌كانی ئه‌م ناوچەیەیە. مێژووی كۆن و شوێنه‌واره دێرینه‌كانی كوردستان گه‌واهی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ده‌ن كه له به‌ره‌به‌یانی مێژوودا ژیان له كوردستانی كۆندا هه‌بووه. گه‌لانی كۆنی كوردستان وه‌ک: گۆتی، لۆلۆیی، خوری، كاشیه‌كان، میتانی، ماد و... هتد، له دانیشتووانه ڕه‌سه‌نه‌كانی كوردستانن و نه‌ته‌وه‌ی كوردیش له پاشماوه‌ی سه‌رجه‌می ئه‌و گه‌له كۆنانه‌ی كوردستانی كۆن پێكهاتووه. مه‌به‌ستمه بڵێم كورد خاوه‌نی ڕابردووه له‌نێو مێژوودا، به‌ڵام وه‌ک نه‌ته‌وه خراوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی مێژوو، به‌و مانایه‌ی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانی ناوچه‌كه، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر خاكی كوردستانی دێرین ده‌وڵه‌تیان بۆخۆیان بنیات ناوه وەک بێگانه و میوان سه‌یری كورد ده‌كه‌ن و به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌یان هه‌ر به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد كراوه. نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆخۆیشی ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر میراتی ئه‌و شانازییه مێژووییه‌ی ڕابردوو ژیاوه و ده‌ژی، نه‌یتوانیوه خۆی له ئێستای مێژوودا ببینێت، به‌جۆرێک كه بێت و ئالنگاریی به‌پێی واقیع و سه‌رده‌م بكات و ئه‌وه‌نده به ڕابردووه نه‌نازێ و پتر بیر له ئێستا و داهاتووی بكاته‌وه، ئه‌م دۆخه‌ش وایكردوه بگات به‌دۆخێک كه دوای به‌ده‌ستهێنانی هه‌ر سه‌ركه‌وتنێكیش دوای ماوه‌یه‌ک گه‌ڕاوه‌ته‌وه خاڵی سفر.
لە پێوەندی لەگەڵ مێژووی شکست و سەرکەوتنەکانی هەر نەتەوەیەکدا قسەیەکی بەناوبانگ هەیە کە دەڵێ هەر میللەتێک مێژووی خۆی نەزانێ مەحکوومە بە دووبارە کردنەوەی ڕووداوەکان. ئایا دۆخی ئێستای کوردی پێوەندیی بەوەوە هەیە مێژووی خۆی ناناسێ؟ ناسینی مێژوو لەکوێ و چۆن و بە چ جۆرێک ئەو هێزەت دەداتێ دۆخەکان لە بەرژەوەندیی خۆتدا بگۆڕی؟
وه‌ک گوتم كورد خاوه‌ن مێژووییه‌كی دێرینه، خۆشمان ده‌زانین كه ئه‌و مێژووه‌مان هه‌یه، به‌ڵام ده‌رس و په‌ندمان له ڕابردوومان وه‌رنه‌گرتوه. بۆیه كێشه‌ی نه‌ناسینی مێژوومان ئه‌وه‌یه كه زوو شكست و سه‌ركه‌وتنه‌كان له‌بیر ده‌كه‌ین، زوو دۆست و دوژمن تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین و ساده‌ین له دووڕێیانی سیاسه‌تدا، ئه‌وه‌یه وای كردووه كه پێت وابێت مێژوومان نه‌ناسیوه، چونكه هه‌ڵه و كهمایهسییهكانی ڕابردوومان له یاد كردوه و نه‌بووه به ده‌رس و په‌ند، به‌و مانایه‌ی شكست و هه‌ڵه‌كانی ڕابردوومان نه‌بووه به وانه‌ی مێژوو بۆ نه‌وه‌كانی ئێستا و داهاتوومان. بۆیه گه‌ر ڕابردوو به‌ته‌واوی لەبەر بکەین ڕه‌ش و سپی به‌ته‌واوی به مانا سیاسییه‌كه‌ی لێک جودا بكه‌ینه‌وه، ئه‌و هێزه‌ت پێ ده‌دات كه له‌سه‌ر بنه‌مای مێژوویی سیاسه‌تی ئه‌وڕۆ و سبه‌ی دابڕێژیی و دۆست و دوژمن به‌ئاسانی بناسی، نه‌ک به‌سۆز و عاتیفه سیاسه‌ت بكه‌ی وه‌ک زۆرێک له سیاسییه‌كانی كورد كردوویانه.
مێژووی کورد لە ئێستادا لە ڕەهەندی خاک و جوغرافیاوە ئاوێتەی داگیرکاریی چەند نەتەوەیەکی دراوسێیە کە لەڕووی حوکمڕانی و دەسەڵاتی سیاسییەوە سەردەستن. داگیرکاریی ئەو نەتەوانە لەڕووی مێژووسازیی، شێواندن و چەواشەکاری مێژوییەوە چۆن و بە چ مەبەستێک بووە؟
شێواندنی مێژووی كورد له‌لایه‌ن داگیركهرانەوه به مه‌به‌ست و ئامانجی گه‌وره‌ی سیاسیی بووه، له‌لایه‌ک كاریان له‌سه‌ر تێكدانی ده‌روونی تاكی كورد كردوه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ستی بڕوا بهخۆنهبوونیان له‌ناخی تاكی كورددا دروست كردوه، ئه‌مانه‌ش بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی وشیاری نه‌ته‌وایه‌تی كوردی لاواز بكات و بیخاته ژێر پرسیاره‌وه، به‌تایبه‌تی له‌لای به‌شێک له لاوان و جه‌وانانی كورد پتر ئه‌و هه‌ست به كهمیكردنه دروست كراوه. به‌گشتی سیاسه‌تی داگیركه‌رانی كوردستان تاكی كوردی له ڕووی ژێئۆسیاسییهوه شێواندوه، به‌و مانایه‌ی تاكی كورد له‌سه‌ر هه‌ر به‌شێک له‌و به‌شانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستانەوە دابه‌ش بووه، هه‌سته سیاسیی و ژێئۆسیاسییهكهشی دابه‌ش بووه، واته كوردی باشوور له ئێستادا ئه‌وه‌ندەی وه‌لای زۆرینەی بۆ حكوومه‌تی عێراقی هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم نییه! وه‌ک چۆن له ڕابردووش‌دا و نه‌سڵی پێشوو ئه‌وه‌نده‌ی عه‌ره‌بی زانین و به عه‌ره‌بی قسه‌كردن جێی شانازیی و خۆپیاههڵدانی بوو، ئه‌وه‌نده پێ‌داگر نه‌بووه له‌سه‌ر سه‌پاندنی زمانی كوردی وه‌كوو زمانی فه‌رمی و دانپێدانراوی ده‌ستووری عێراقی! هۆكاره‌كه‌شی ڕوون و ئاشكرایه كه كاریگه‌ریی ده‌روونی و سیاسیی داگیركه‌رانی كوردستان له‌سه‌ر خۆبه‌كه‌مزانین و خۆ به‌بچووک سه‌یركردن له ناخی به‌شێكی كورددا ڕوواوه و ئه‌وه‌ش له‌ڕووی ژێئۆسیاسییهوه ناخێک و هه‌ستێكی ته‌واو شێواوی پێداوه، كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی و ئامانجی گه‌وره‌ی داگیركه‌رانی كوردستانه.
ئەم داگیرکاریی مێژووییە، یان بە واتایەکی دەستبردن بۆ مێژوویی کورد لەلایەن نەتەوە سەردەستەکانی ئێستا لە چوارپارچەی کوردستان ئایا هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ یەکتری هەیە؟ مەبەست ئەوەیە دەسەڵاتەکانی عەرەب و فارس و تورک هەر بە یەک مێتۆد لەهەمبەر مێژووی کورد جووڵاونەتەوە؟
داگیركه‌رانی كوردستان له ڕواڵه‌ت و پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ڕهگهزییاندا جیاوازن، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆک و مه‌به‌ست و ئامانجیاندا هه‌ر هه‌موو یه‌كن، چونكه به‌درێژایی ڕابردوو كۆک و هاوڕابوونه له‌سه‌ر تواندنه‌وه و سڕینه‌وه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستاندا. وەک چۆن له ڕواڵه‌تدا جیاوازن، له میتۆدی كاركردن و دژایه‌تیكردن بۆ شێواندنی مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه‌متر جیاوازن، چونكه هه‌ر یه‌كێک له داگیركه‌رانی كوردستان كاری له‌سه‌ر شێواندنی مێژووی كورد كردوه به‌هه‌ر جۆرێک له‌و جۆرانه‌ی كه بۆی گونجاوه و بۆی ڕه‌خساوه، گه‌ر له عێراق هه‌ندێک مافی فه‌رهه‌نگی و ئیداری دراوه له ڕابردوودا، به‌ڵام له‌گه‌ڵیشیدا به ئاگر و تۆپباران و ته‌نانه‌ت به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌كارهێناوه بۆ سڕینه‌وه و ئیباده‌كردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌سه‌ر خاک و نیشتیمانه‌كه‌ی، له ئێران جگه له‌وه‌ی مافی فه‌رهه‌نگی و نه‌ته‌وه‌یی نه‌دراوه به‌ڵكوو ڕۆژانه ئیعدامی لاوان و كوڕان و كچانی كورد ده‌بینین به تاوانی كورد بوون، له توركیەش هه‌روا و سووریەش له ڕابردووه و له به‌رنامه‌ی سیاسیی حیزبی به‌عسی سووریەدا مافی كورد هه‌ر نه‌ک بوونی نه‌بووه، به‌ڵكوو نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌ناوی كورده‌وه له سووریە خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ده‌وڵه‌تیش نه‌بووه. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی هه‌ر یه‌ک له ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستان له ڕێی په‌روه‌رده و پڕۆگرامی خوێندن و سیاسه‌تی فه‌رهه‌نگیی و كولتووری نه‌ته‌وه‌یی خۆیان له عه‌ره‌ب، تورک و فارس‌دا وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و باڵا مێژووییان بۆخۆیان تۆمار كردوه و تا بۆشیان كرابێت و بشكرێت مێژووی كورد نه‌ک هه‌ر ده‌شێوێنن، به‌ڵكوو له ئه‌زه‌ڵه‌وه به نه‌بووی داده‌نێن. بۆیه به‌گشتی میتۆدی داگیركه‌رانی كوردستان له شێواندنی مێژووی كورد زۆر لێک نزیكه و ئه‌وه‌ی كه جیای ده‌كاته‌وه هه‌لومه‌رج و زه‌مینه‌ی جێبه‌جێكردنیه‌تی.
دەڵێن مێژوو چرای ڕۆشنکەرەوەی داهاتوویە. مێژووی کورد و بەسەرهاتە مێژووییەکانی ئەو نەتەوەیە چ لە ڕابردووی کۆن و چ لە سەردەمی دوای دروستبوونی دەوڵەت_نەتەوەکانی سەدەی بیستەمدا چەندە لە بەرنامە و ئەجێندای حیزبە سیاسییەکانی کورددا شوێن و جێگای هەیە؟
یه‌كێک له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی دروستبوونی حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان ئالنگاریی ئه‌و دۆخه مه‌ترسیداره بووه كه ڕووبه‌ڕووی نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستاندا كراوه‌ته‌وه، به‌و واتایه‌ی كه حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌ڵقوڵاوی نێو مێژووی نه‌ته‌وه‌ن، هه‌ر چه‌نده به‌شێک له‌و حیزبه سیاسییانه هه‌ڵومه‌رجی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی و ئه‌جێندای ده‌ره‌كی له‌پشته، به‌ڵام به‌گشتی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و به‌ره‌نگارییه نه‌ته‌وه‌ییه‌ن به‌رامبه‌ر به‌داگیركه‌رانی كوردستان زۆرتر بایه‌خیان به مێژوو و زمان و كولتووری كوردی داوه، بۆ نموونه: جوانترین ماوه‌ی حوكمڕانیی كوردی له سه‌رده‌می كۆماری كوردستان له مه‌هاباده بۆ گرنگیدان به خوێندنی كوردیی و مێژووی كورد و .... هتد، كه كۆماریش به‌رهه‌می حیزبی سیاسییه کە حیزبی دێموكراتی كوردستانه، هه‌روه‌ها له عێراقیش له هه‌ڵومه‌رجی قۆناغی شۆڕشی ئه‌یلوولدا و به تایبه‌تی له به‌یاننامه‌ی ١١ی ئازاری١٩٧٠ به‌شی هه‌ره زۆری ده‌ستكه‌وته‌كان فه‌رهه‌نگی و مێژوویی بوون كه ئه‌ویش به‌رهه‌می ئه‌وكاتی پارتی دێموكراتی كوردستانه. ته‌نانه‌ت له به‌شی ڕۆژاوای كوردستان له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م و به‌تایبه‌تی له سه‌روبه‌ندی پێش و دوای ساڵانی جه‌نگی دووهەمی جیهانی، به‌رنامه‌ی سیاسی و حیزبی سیاسی كوردی ته‌نها له چوارچێوه‌ی بزاڤی فه‌رهه‌نگی و كولتووری و مێژوویی‌دا خولاوه‌ته‌وه. بۆیه به‌گشتی له به‌رنامه‌ی حیزبه سیاسییه ته‌واو كوردستانییه‌كاندا مێژووی كورد وجودی هه‌یه، به‌ڵام له زۆرینه‌ی ڕووداو و به‌سه‌رهاته مێژووییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یماندا ده‌رس و په‌ندیان وه‌ر نه‌گرتووه و زۆر جار و به‌رده‌وام هه‌ڵه‌كانی ڕابردوویان دووباره و سه‌د باره ده‌كه‌نه‌وه.
ئێمەی نەتەوەی کورد هەم فرە زاراوە و هەم فرە ئایینین و تەنانەت لە ڕووی نووسینیشەوە بە دوو ڕێنووس دەنووسین. لە مێژووی نەتەوەکاندا جۆراوجۆری و فرەییەکان بە ئیمتیاز و دەوڵەمەندی دادەنرێن، یان بە هۆکاری لاوازی؟
ئه‌و جیاوازیی و فره‌ییانه له مێژووی نه‌ته‌وه‌كاندا به ئیمتیاز و ده‌وڵه‌مه‌ندی داده‌نرێت، به‌ڵام بیرمان نه‌چێت مه‌به‌ستمان له‌و نه‌ته‌وانه‌یه كه خاوه‌ن ده‌وڵه‌تن و قۆناغی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌یان تێپه‌ڕاندوه، به‌ڵام بۆ ئێمه‌ی كورد كه نه‌ته‌وه‌یه‌كی زیاتر له ٦٠ میلیۆن كه‌سی بێده‌وڵه‌تین و هێشتا قۆناغی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌مان نه‌بینیوه (ئه‌وه له كاتێكدا نه‌ته‌وه‌كانی تر تێشیان په‌ڕاندوه و له ئێستادا مۆدێلی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه هه‌ر نه‌ماوه!) ئه‌و فره‌یی و جیاوازییه زۆرانه‌ی زاراوه و شێوازی نووسین و فره ئایین و.... هتد، بۆته هۆی پتری په‌رته‌وازه‌یی و لاوازیی نه‌ته‌وه‌ی بۆ كورد و هاوشانی هه‌ڵكه‌وته‌ی خراپی جوغرافیای سیاسیمان، ئه‌و جیاوازییانه‌ش ڕۆڵی نه‌رێنی و سلبیان هه‌بووه و هه‌یه له لاوازی نه‌ته‌وه‌ییمان، چونكه وشیاری نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ستی هاوبه‌ش و ئازاری هاوبه‌ش كاڵ بووته‌وه، بۆ نموونه: ئه‌و ژێنۆسایدهی به‌سه‌ر كوردانی ئێزیدی هات له شەنگال دوای هێرشی تێرۆریستانی داعش له ئابی ٢٠١٤ كه‌متر بووه هۆی كۆده‌نگیی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی داعش؛ ئه‌مه‌ش به‌هۆی جیایی ئاینییه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی كوردی موسڵمان!
هەر لەژێر تیشکی پرسیارەکەی پێشوومدا، ئێمە لە ئاستی کوردستاندا پارچەگەرایی و، لە ئاستی پارچەکانیشدا دەبینین کە دیاردەکانی ناوچەگەرایی و زاراوە گەرایی هەیە. ئایا ئەوانە هۆکار و لەمپەر بوون لە بەردەم بەدەوڵەتبوونی کورددا؟
به‌گشتی به‌ڵێ له‌مپه‌ر بوونه لە بەردەم بەدەوڵەتبوونی کورد، هاوشانی كۆمه‌ڵێک فاكته‌ری دیكه‌ی زاتی و خودی نه‌ته‌وه‌ییمان، به‌ڵام ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت گه‌ر تا ساڵانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی (١٩١٤-١٩١٨) كورد خۆی فاكته‌ری سه‌ره‌كی بووبێت له بهدهوڵهتنهبوون وه‌ک عاملی نێوخۆیی نه‌ته‌وه‌ییمان، ئه‌وا گومانی تێدا نییه له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانییه‌وه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت فاكته‌ری سه‌ره‌كی زلهێزه‌كان و گه‌وره ده‌وڵه‌تانی بڕیار به‌ده‌ستی دونیان له بەردەم بەدەوڵەتبوونی کورددا وه‌ک عاملی خاریجی.
ئەگەر بیری هۆزەکی، زێدپەرستی، زاراوەویستی و هەموو دیاردەکانی دیکەی کۆمەڵگەی کوردی هۆکاری جیایی و دابڕانە نەتەوەییەکانن، ئەدی چارە چییە؟ چۆن دەتوانین بەسەر ئەو دۆخەدا زاڵ ببین و دەبێ چ بکەین و چۆنی بکەین؟
ته‌بایی و یه‌كیەتیی نه‌ته‌وه‌یی و ستراتێژی نه‌ته‌وه‌یی پێویسته بخرێته پێش هه‌موو شتێكی تره‌وه، ئه‌وه‌ش به دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رتاسه‌ری یه‌كگرتوویی كوردستانی له‌سه‌ر جه‌م حیزب و ڕێكخراوه سیاسییه‌كانی كوردستان پێک بێت له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی گه‌وره، ئه‌وه‌ش به له خۆبوردوویی حیزبه‌كان و به هاوبه‌شی و هاوپه‌یوه‌ندی لۆبی كوردی له ئورووپا و ڕۆژاوا دێته دی، هه‌ر چه‌نده له‌و باره‌وه كار و هه‌وڵی زۆر دراوه، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه به‌گشتی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و حیزبی و كه‌سیدا پتر پێویسته یه‌ک ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ری نه‌ته‌وه‌ییش كوردستانی بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و نه‌خشه ڕێگای داهاتووی نه‌ته‌وه‌ی دابمه‌زرێت، كه ئه‌وه‌ش زۆر قورسه چونكه به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كی حیزبه سیاسییه‌كان و سیاسه‌تی هه‌رێمییه.
ئایا لە دەرەوەی ئەو بابەتانەی باسمان کرد هۆکاری دیکەش هەیە بۆ بەدەوڵەتنەبوونی کورد؟ یان مێژووی نەتەوەی هاوشێوەی کورد لە جیهاندا هەیە؟
به‌ڵێ بێگومان، وه‌ک: سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و پرسی كورد له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا (سێڤه‌ر و لۆزان، حكوومه‌تی شێخ مەحموود و كۆماری كوردستان به نموونه)، جۆغرافیا (ژێئۆپۆلتیک)ی كوردستان، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، دیپلۆماسی كوردی، بزووتنه‌وه كوردییه‌كان و ڕۆڵی سه‌ركرده، هۆكاری هه‌رێمی (عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كان له ڕابردوودا و توركیە و ئێران له ئێستادا به نموونه)، ناكۆكیی نێوخۆی و دووبه‌ره‌كایه‌تی له‌نێو كورددا (خیانه‌ت، شه‌ڕی كورد كوژی، ململانێی ناوخۆی)، لاوازی بزاڤی ڕۆشنبیری كوردی (كولتوور، زمان) و لاوازی وشیاریی نه‌ته‌وایه‌تیی كوردی، ئه‌مانه هه‌مووی هۆكارن له به‌ده‌وڵه‌ت نه‌بوونی كورد. بێگومان مێژووی نه‌ته‌وه‌ی هاوشێوه‌ی كورد له جیهاندا هه‌یه، وه‌ک: تبتیهكان له ئاسیا، كابیل (ئه‌مازیغ) له ئه‌فریقیا، فه‌ڵه‌ستینییه‌كان. هه‌ر یه‌ک له‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه به‌پێی هه‌لومه‌رج و قۆناغی جیاوازی مێژووییان وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی كورد له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت دان، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه به‌سه‌ر هات و ڕووداوی تراژێدی سامناكی هاوبه‌شیشیان له مێژووییاندا هه‌یه.
ئێمە ئێستا لە دوو بەشی کوردستاندا جۆرێک لە سەرەوەریی سیاسیمان هەیە و لە دوو بەشەکەی دیکەشدا خەبات و تێکۆشانی سیاسی بەردەوامە. وەک مامۆستایەکی زانکۆ لە بەشی مێژوودا پێت وایە حیزبە سیاسییە خەباتکارەکان و ئەو لایەنانەی لە حکوومەتی ناوچەی کوردی‌دا هەن دەبێ چۆن مامەڵە لەگەڵ مێژووی کورد بکەن؟ چ شتێک دەبێ بکرێ و چ شتێک دەبێ نەکرێت؟
حیزبە سیاسییەكان و ئەو لایەنانەی لە حکوومەتی ناوچەی کوردی‌دا هەن دەبێ ده‌ستكه‌وته‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد بپارێزن، ته‌بایی و یه‌كیەتیی نه‌ته‌وەیی بهێننه دی كه نییه، پێویسته ستراتێژی نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌ش دابڕێژرێت كه ئه‌سته‌مه له ئێستا بیكه‌ن، هه‌ر چه‌نده ئه‌وه زۆر گرنگه بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌دیهێنانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، چونكه به‌كرده‌وه له ڕابردوو ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ر كاتێک یه‌كگرتوو و تهبابووبن ده‌سكه‌وت و ئامانجی گه‌وره به‌ده‌ست هاتووه هاوشانی هه‌لومه‌رجی نێونه‌ته‌وه‌یی، وه‌ک چۆن پارته سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان له دوای كیمیاباران و ئه‌نفاله‌كان به‌ره‌ی كوردستانیان دامه‌زراند و ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌شی ڕاپه‌ڕینی ئازاری ١٩٩١ و پاشان دامه‌زراندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه. ئه‌وه‌شی كه نابێت بكرێت پشتنه‌به‌ستن به دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان، ڕق و قینه وەلابنێن و به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و كه‌سی وه‌لابندرێ و بیر له چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ ده‌وڵه‌ت و ماندوو له مێژوودا بكرێته‌وه.
زۆر سپاس دوکتور بۆ بەشداریت لەو دیمانەیەدا
سپاس بۆ بەسەرکردنەوەی ڕۆژنامەی "کوردستان"