کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی دڕۆنیی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر ناوچەی بالیسان

19:04 - 17 بانەمەڕ 2726

سپای پاسداران لە درێژەی هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە دوو دڕۆن شاخەکانی بالیسانی کردەوە ئامانج.

کاتژمێر ٧:٤٠ دەقەی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ی بانەمەڕ، سپای پاسداران بە گومانی هەبوونی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، شاخەکانی بالیسانی بە دوو دڕۆن کوتاوە.

ئەو هێرشە لە کاتیکدایە کە شەوی چوارشەممە ١٦ی بانەمەڕ، کۆماری ئیسلامی بە سێ دڕۆن کەمپی زەویەسپیی حیزبی دێموکرات لە نیزیک شاری کۆیە کردە ئامانج. هەروەها بەرەبەیانی هەمان ڕۆژ، بە دوو دڕۆن هێرشی کردبووە سەر بنکەی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات لە گردەچاڵ لە نیزیک هەولێر.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەسپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١٢١ مووشەک و دڕۆن کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە دەرمانی و پەروەردەییەکانی ئەم حیزبەی بە ئامانج گرتووە.